نوچەنێت
بە گوێرەی سەرچاوەکانی زانیاری قوبرس، بەیانی ئەمرۆ سێ شەمەممە،٢٩ی مارس فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری میسر، لە جۆری ئارباس لە کاتی فڕینی ناوخۆ لە ئەسکەندەریە بەورە قاهیرە رفێندراوە و گوازراوەتە بۆ قوبرس.
بە پێێ هەندێک لە راپۆرتەرۆژنامەوانییەکان، ئەم فڕۆکەیە ٨٨ سەرنشینی تێدابووە، بەڵام رادیۆی دەوڵەتی قوبرس ژمارەی سەرنشینەکان تا ٥٥ کەس رادەگەیێنێت ودەڵێت،٧ کەس لە سەرنشینەکان خزمەتگوزاری فڕۆکەکە بوون.
بە پێی هەندێک لە سەرچاوەکانی دیکە ژمارەی گەشتیاران، نزیکەی شەست کەس بوونە.
رادیۆ قوبرس رایگەیاندووە، کاتژمێر ٨:٣٠ ەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە (بورجی موراقبەت)ی فڕۆکەخانە پەیامی رفاندنی فڕۆکەکەی لە لایەن فڕۆکەوانەکەوە پێگەیشتووە .فڕۆکەکە کاتژمێر ٨:٥٦ خولەک لە فڕۆکەخانەی لارنکا نیشتوەتەوە.
بە پێی راپۆرتەکان، پیاوێکی چەکدار بە ئەگەری زۆر لە رێگای هەڕەشە تەقاندنەوەی فڕۆکەکە ، فڕۆکەوانەکەی ناچار کردووە رێڕەوی فڕینی ئاسایی خۆی بگۆرێ ولە قوبرس بنیشێتەوە.
هێزە ئەمنیەکانی قوبرس لە ئامادەباشیی تەواودان .تا کوو ئێستا وردەکاری زیاتر سەبارە بە چۆنیەتی و هۆکاری رفاندنی ئەم فڕۆکەیە بڵاو نەبۆتەوە.