فڕۆکەیەکی میسری رفێنراو و بە ناچاری لە قوبرس نیشتەوە

0

نوچەنێت
 فڕۆکەیەکی میسری رۆژی سێشەممە 29-3-2016 لە گەشتێکی ناوەخۆییدا لە ئەسکەندەرییەوە بۆ قاهیرە دەفڕی لەکاتێکدا رفێندرا و ناچارکرا لە قوبرس بنیشێتەوە، دوای نیشتنەوەشی رفێنەری فڕۆکەکە سەرجەم ژن و منداڵەکانی نێو فڕۆکەکەی ئازادکرد.

بەپێی وەزارەتی گواستنەوەی میسری ” فڕۆکەکە لەلایەن کەسێکەوە کە بە فڕۆکەوانی فڕۆکەکەی گوتووە: پشتێنی بۆمبریژکراوم بەستووە، رفێندراوە”.

ئیجێپت ئەیر، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکەی فڕۆکەکەی رفێندراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر لەسەر ئەژماری تایبەتی رایگەیاندووە ” بەهۆی گفتوگۆکردن لەگەڵ رفێنەری فڕۆکەکە سەرجەم سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە ئازادکراون، تەنیا دەستەی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە و چوار کەسی بیانی نەبن”.

فڕۆکەکە لەجۆری ئەیربەس-ە و 81 سەرنشینی تێدابوو کاتێک رفێندرا.

سەرچاوە هەواڵییە میسرییەکان ناسنامەی رفێنەری فڕۆکەکە ئاشکرا دەکەن ” ئەو کەسێکی مسیرییە و ناوی ئیبراهیم سەماحە-یە، لە فڕۆکەکەدا لەسەر کورسی ژمارە 38k دانیشتووە”.

دوای ئەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی لارناکا لە قوبرس ناچاری نیشتنەوە کرا، فڕۆکەخانەکە داخرا. سەرچاوەکانی پۆلیسی قوبرس باس لەوە دەکەن، تەنیا یەک کەس فڕۆکەکەی رفاندووە. دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە رفینەرەکە داوای کردووە پۆلیس لەو فڕۆکەیە دووربکەونەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com