نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران دۆخی بەرەی بەرگری لە شەڕ لە دژی داعش لە سوریا بە دۆخێکی باش وەسف دەکات.
محەمەمد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە میانەی سەردانی بۆ شاری گیلان، وێڕای ئاماژەدان بە دۆخی سوریا، باس لە باشبوونی هەل و مەرجی بەرەی بەرگری دەکات لەم ولاتە.
جەعفەری ویڕای ئاماژەدان بە ئازادکردنەوەی شاری تەدمور لە دەستی داعش، دەڵێت: لە ئێستادا تەرکیز خراوەتە سەر شەڕ لە گەل داعش و، ئاگربەستی سوریا نەبۆتە هۆی هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی روسیا. هەروەها روسیا بە تەواوەتی لە گەل بەرەی بەرگری لە هەماهەنگیدایە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، گرتنەوەی شاری تەدمور، بە ئاماژەیەک بۆ هەماهەنگی لە نێوان روسیا و بەرەی بەرگری ناودەبات و دەڵێت: تا ئەو کاتەی شۆڕشی ئیسلامی بوونی هەبێت بەرەی بەرگری بەردەام دەبێت.
جەعفەری، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی لە شاری گیلان گوتی: بەرەی بەرگری جۆرێک لە مومارسە و راهێنانی بەسیجی جیهانی ئیسلام، لە دژی دوژمنان ولە ئێستادا لە عیراق، سوریا و یەمەن، هەل ومەرجەکە لە قازانجی بەرەی بەرگریدایە و، دۆخەکە بە گشتی لە بەرژەوەندی شۆڕشی ئیسلامیدایە.
عەلی جەعفەری، لە کۆتاییدا وتەیەکی عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەبیر دێنێتەوە، کە دەڵێت “لە ٢٥ ساڵی داهاتوودا بە تێکڕای دوژمنانی ئیسلام و لە سەرووی هەموویانەوە ئیسرائیل لە ناو دەبەین”.