نوچەنێت-العالم
پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە گەڵ سوپای تورکیا ٨ کەس لە سەربازەکانی ئەم ولاتەی کوشتووە.
باڵی سەربازی پەکەکە لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە لە نزیک سنوری عێراق، هێڕشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا و ٨ سەربازی تورکی کوشتووە.
سومریە نیوز، ئەمرۆ سێشەممە ٢٩-٣-٢٠١٦، بە پشت بەستن بە راگەیێندراوێکی باڵی سەربازی پەکەکە دەڵێت: هێزەکانی پەکەکە لە نزیک سنوری عێراق هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی قاپڵان.