نوچە.نێت
سارا لويس بريان 27 ساڵ، پیش ساڵێک بەهۆی هەژاریەوە نەیتوانیوە کرێی شوقەکەی بدات بەناچاری بەجێی هێشتوە.
سارا، بۆ ئەوەی بتوانێت خواردنی مناڵەکەی پەیدا بکات، پیشەی جوانکاری کردوە لای هاورێکانی.
لەپر بەهۆی دیزاین کردنی عەزیەک بە٣٠٠٠ تۆپی بچوکی رەنگاو رەنگ، ژیانی دەگۆرێت و لە هەژاری رزگاری دەبێت.
سارا بۆ رۆژنامەی بيرمنجهام ميل رایگەیاند کە ” ماوەیەکی زۆرە لە ناخۆشی و گرفتدا دەژیام بەڵام هەوڵم زۆر داوە بۆ ئەوەی ژیانم بگۆرم ، هەر بۆیە دەستم کرد بە دیزاین کردنی جل و بەرگ” .
ئەو دەڵێت” کاتێک دوو گیان بوم تەمەنم ١٤ ساڵ بوە ، هیچخەرجیم نەبوە بتوانم ئیدارەی ژیانی خۆم بدەم ، شوقەکەم بەجێ هێشت و ماوەیەک لەگەڵ هاورێکانم ژیانم بەسەر برد لەبەر مناڵەکەم”.
کاتێک لەخەو خەبەرم بویەوە لەپر شتێک بە خەیاڵمدا هات ئەویش دیزان کردنی عەزیەک بوو بە ٣٠٠٠ تۆپی رەنگاو رەنگ”.
سارە وتیشی: بۆ ئەم کارەم لەرۆژێکدا ماوەی ٦ سەعات کارم لەسەر ئەوە عەزیە دەکرد، ١٤٥ تۆپی بچوک لەگەڵ ٩٠ قامیشی نایلۆن بە تیپ پێکەوە کۆم کردنەوە”.
دوای تەواو بونی عەزیەکە ، لەریگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە عەزیەکەم بڵاوکردەوە، بەوجۆرە کارەکەم بڵاوەی پێ کرا داخوازی زۆری لەسەر هەبوو ناوبانگی دەرکرد. لەئێستادا زۆربەی دیزانی جانتاو عەزی لەو شێوەی کە دیزایین کراوە بەناوی سارە لویس-ە.
بە پێی سەرچاوەکە، ناوی سارە لویس، چوە لیستی دیزاینە بەناوبانگەکانەوە، سارە لە هەژاری رزگاری بوو، یەکەم کاریشی کە نمایش کرا لەگەڵ “رویال” ئەو عەزیە بوو کە بە ٣٠٠٠ تۆپی بچوکی رەنگاو رەنگ دیزایینی بۆ کردوە .
سارە ئاماژەی بەوە کرد کە” لێرەوە دەست بەژیانێکی ئاسودەیی دەکات بەم نزیکانە دەچێتە یانەی دەوڵەمەندەکانەوە.





