ماڵپەڕی فرۆشی ئینتەرنێتی بەرهەمەکانی داعش دەستی بە کار کرد

0

نوچەنێت-میزان

داعش بە بڵاوکردنەوەی ریکلام و چەند وێنەیەک هەواڵی دەستبەکاربوونی ماڵپەڕی فرۆشتنی بەرهەمەکانی خۆی راگەیاند.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، سێرڤەری ماڵپەڕی فرۆشتنی بەرهەمەکانی داعش، لە کەنەدایە و مانتای(چوونە ناو پێگەی ئینتەرنێت) ئێنتەرنێتەکەی لە تورکیا تۆمار کراوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو مارکێتە کە لە ئێستادا بلۆک کراوە، هەندیک کاڵا و کەلوپەلی سەرنجراکێش، وەک ماتۆر سیکلێت، پاسکیل، تەلەفزیۆن ریکلامی بۆ دەکرێت.

دەگوترێت، داعش لە رێگەی ئەم مارکێتە ئینتەرنێتیەوە، زیاتر لەوەی مەبەستی فرۆشتی کاڵا و کەلوپەلەکان بێت، ئەندامگیری و راکێشانی سەرنجی بیروڕای گشتییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com