نوچه‌نێت-فارس نیوز
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، لیوا محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتی، دۆخی به‌ره‌كانی “مقاوه‌مه‌ت” له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانن.
ئه‌و لێدوانانه‌ی جه‌عفه‌ری كه ئاژانسی فه‌رمی فارسی ئێرتی، گواستوویه‌تیه‌وه جه‌ختی له به‌رده‌وامی هاریكاری روسه‌كان، بۆ رژێمی ئه‌سه‌د كردۆ‌ته‌وه.
جەعفەری دەڵێت “هه‌تا شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوونی هه‌بێ، مقاوه‌مه‌ت به‌رده‌وامده‌بێ”.
به وته‌ی جه‌عفه‌ری “بارودۆخی عێراق، سوریا و یه‌مه‌ن باشن و كه‌شه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران به‌ره‌وپێشده‌چێ”.