نوچەنێت-هەولێر
دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو گەردەلوولە لمییەی شاری مەككەی گرتووەتەوە، هیچ عومرەكارێكی عێراقی تووشی گرفت نەكردووە و ئەوان سەلامەتن.
حەسەن كینانی وتەبێژی دەستەكە لە راگەیەنراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئادار گوتی، تەندروستی هەموو عومرەكارانی عێراقی لە سعودیە باشە و گەردەلوولەكەی مەككە، تووشی گرفتێكی ئەوتۆی نەكردوون شایانی باس بێت.
لەبارەی ژمارەی عومرەكارانی عێراقیشەوە، كینانی ئاشكرای كردووە كە تا ئەمڕۆ 28ی ئادار ئەوان لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە 28 هەزار و 300 عەمرەكاریان، رەوانەی عەرەبستانی سعودی كردووە.