نوچە-رادیۆ فەردا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای مەحکوم کردنی هێرشە تیرۆریستیەکانی سەر لاهور، دەڵێت لە گەڵ خەڵک و دەوڵەتی پاکستان دەمێنێتەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم درێژە بە هاوکاریەکانی خۆی لە گەڵ پاکستان و هاوپەیمانانی ناوچەیی خۆی دەدات.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا، ئەم هێرشە تیرۆریستیەی مەحکوم کردووە و، بان کی مۆن،سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوش هێرشەکەی لاهور، بە ترسناک و تۆقێنەر وەسف دەکات و خوازیاری دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەیە.
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەم بارەوە گوتویەتی:ئەمریکا لەم سات دژوارانەدا لە گەڵ خەڵک ودەوڵەتی پاکستان دەمێننەوە و هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین.
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، هێرشەکانی رۆژی رابردووی بەغداد و لاهوری مەحکوم کردووە و رایگەیاندووە، دووبارەبوونەوەی هێرشە تیرۆریستیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان جارێکی دیکە پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە شێوەیەکی هەمە لایەنە و لە ئاستی جیهانیدا دەخاتە روو.