نوچەنێت-ئیسنا
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکدا دەڵێت، مۆسکۆ لە وتووێژ لە گەل ئەمریکا خۆی بەدەستەوە نادات.
بو گوێرەی رۆژنامەی “الوطن”ی چاپی سوریا، فەیسەڵ مێقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا، لە وڵامی پرسیارێکدا، سەباەت بەوەی کە ئایا سەردانی ئەم دواییەی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ و، ئەنجامدانی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی روسیا دەبێتە هۆی گوشار خستنە سەر دیمەشق یان نا، دەڵێت: ئەگەر کێری بەو نیازەوە هاتبێت کە بە جددی جەخت لە هاوپەیمانانی خۆی لە سعودیە، قەتەر و تورکیا بکاتەوە کە کۆتایی بە مەترسی تیرۆریزم لە سوریا وولاتانی دیکە بێنن، پێموایە دەبێت وەڵامەکەی مۆسکۆ ئەرێنی بێت.
مێقداد لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت: بەڵام ئەگەر کێری بەو نیەتەوە هاتبێت کە گوشار بخاتە سەر سوریا، پێموایە ئەم هەوڵانە لە مێژ ساڵە شکستی هێناوە و، مۆسکۆش ناچێتە ژێرباری هیچ گوشارێکی ئەمریکا.