لڤین پرێس لەبارەی بۆمب فڕێدانە ناو بارەگای دەزگای خێرخوازی بارزانی هەواڵی پێچەوانە بڵاو دەکاتەوە
نوچەنێت
ئەمرۆ ماڵپەڕی لڤین پرێس لەدوو هەواڵدا، دوو زانیاری زۆر پێچەوانەی یەک بەناوی سەرچاوەوە بڵاو دەکاتەوەو تاکو بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەش، هیچ راستکردنەوەیەک لەنێوان ئەو دوو هەواڵە نەکراوە.
لڤین پرێس لەهەواڵێکدا لەبارەی فڕێدانی بۆمبی دەنگی بۆ ناو دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسلێمانی، بڵاوی کردۆتەوە”بەوتەی سەرچاوەیەک فڕێدانی بۆمبی دەنگی بۆ ناو بارەگای دەزگای خێرخوازی بارزانی سیناریۆی پارتی خۆی بووە, سەرچاوەكە ئەوەشی وت لەقۆناغی داهاتوودا پارتی بەنیازە پلانی هێرشكردنە سەر چەند دەزگایەكی و هەروەها هەوڵی پەلاماردانی لقی چوار و پەلاماردانی چەند ڕۆژنامەنوسێكی و هەروەها چەند بەرپرسێكی پارتی لەسلێمانی بخاتە بواری جێ ببەجێ كردنەوە.”
زۆر بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەدا تێناپەڕێت، هەمان ماڵپەڕ و هەر لەمەڕ ئەو رووداوە هەواڵێکی تر بەناوی سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاو دەکاتەوە، لەهەواڵەکەیدا هاتووە”سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ لڤین پرێس وردەكاری تەقینەوەكەی ناو دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند ,بۆمب نەبووە دەبەی ئاوبووە منداڵان وەك یاری تەقەمەنی فڕێیان داوەتە ناو ئەو بینایە” .
بەپێی هەواڵی دووەمی لڤین پرێس زانیاریەکانی سەرچاوەی هەواڵی یەکەمی ئەو ماڵپەڕە بەدرۆ دەخرێتەوە، لەهەواڵی یەکەمدا سەرچاوەکەی لڤین دەڵێت فڕێدانی بۆمبی دەنگی بۆ ناو بارەگای دەزگای خێرخوازی بارزانی سیناریۆی پارتی خۆی بووە، لەهەواڵی دووەمدا سەرچاوەیەکی تری لڤین دەڵێت بۆمب نەبووە دەبەی ئاو بووە. بەڵام سایتەکە هیچ روونکاری و سەرنجێکی لەنێوان ئەو جیاوازییەی زانیارییەکانی بڵاو نەکردۆتەوە.
هەر لە هەواڵێکی تردا لڤین پرێس بڵاوی کردەوە. سەرچاوەیەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەزاخۆ بەلڤین پرێسی ڕاگەیاند :بڕیارمان داوە پێشوازی لەهیچ بەرپرسێكی پارتی نەكەین تەنانەت بە خودی مەسعود بارزانیشەوە تا پارتی داوای لێبوردن دەكات.
بەڵام سامى ئهتروشى ئهندامى سهركردایهتى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان راگهیاند “داوامان له سهرۆكى ههرێمى كوردستان كردبوو دانیشتنى تایبهتمان لهگهڵ ئهنجام بدات لهسهر رووداوهكانى بادینان، ئهویش ئامادهبوو لهگهڵ بهرپرسى مهڵبهندى 3ى یهكگرتوو كۆبووهوهو كهمێك لهمهوبهر دانیشتنهكه كۆتایى هات.
بۆ خوێندنەوەی هەردوو هەواڵەکە کلیک لەم دوو لینکە بکە…
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=6155&Besh=Hewal&Cor=1
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=6158&Besh=Hewal&Cor=1