نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، وڵاتەکەی خوازیاری پەیوەندیەکی ئاشتیانەیە لە گەڵ ئێران بەڵام گەڕانەوەمان بۆ پەیوەندییەکی ئاسایی لە گەڵ ئێران پێویستە ئەم وڵاتە رەفتاری خۆی لە ئاست سعودیە بگۆرێت.
ئەم لێدوانەی عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە کاتێکدایە کە حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ پاکستان، دوێنی رایگەیاند، کە ئێران هیوادارە لە داهاتویەکی نزیکدا “رێوشوێنی دروست” بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ئێران و سعودیە بدۆزنەوە.
ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، لە زاری عادل جەبیرەوە دەڵێت: سعودیە خوازیاری پەیوەندییەکی ئاشتیانەیە لە گەڵ ئێران.
جەبیر لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باکور، ئەم بۆچوونەوەی وڵاتەکەی خستۆتەڕوو، بەڵام هاوکات ئاماژە بەوە دەدات کە وڵاتەکەی زیاتر لە سێ دەیە، هەوڵی بەستی پەیوەندییەکی ئاشتیخوازانەی لە گەڵ ئێران داوە، بەڵام لە لایەن ئێرانەوە هیچ وەڵامێکی بەدواوە نەبووە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە جیاتی پەیوەندی و دۆستایەتی نیوان دوو وڵات، باشتر وایە ئێران دەست لە کاروباری ناوخۆی سعودیە وەردەنات وهێرش نەکاتە سەر ناوەندە دیپلۆماسیەکانی.
ئێران بەردەوام هەر جۆرە دەستوەردانێکی خۆی لە کاوروباری ناوخۆیی سعودیە رەتکردۆتەوە.