نوچەنێت-اقتصاد انلاین
دوابەدوای هێرشە تیرۆرستیەکەی برۆکسل، ئەندامانی داعش بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سەر ئەنتەرنێت رایانگەیاندووە، کە هێرشەکانی سەر بەلجیکا، وەک وەڵامدانەوە بووە لە تۆڵەی هێرشە ئاسمانیی و زەمینیەکانی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش ئەنجام دراوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەدا کە بە زمانی عەرەبی و فەرەنسی بڵاو بۆتەوە، ئەندامانی بەلجیکی ناو ریزەکانی داعش، رووداوە تیرۆرستیەکەی برۆکسلیان کردۆتە جەژن و، هاوکات بە هۆی ئەندامەیەتی بەلجیکا لە ناتۆ و هاوکاری سەربازی لە گەڵ هاوپەیمانێتی دژ بە داعش، هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی بەربڵاوتر دەکەن بۆ سەر ئەم وڵاتە .
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ئە و پەیامە گوازراوەتەوە، کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر داعش، ئەم گروپەش بەردەوام دەبێت لە هێڕش کردنەسەر وڵاتانی ئەوروپی.