هێرش کرایە سەر پەرلەمانی ئەفغانستان

0

نوچەنێت-فارس

چەند خولەکێک لەمەوبەر پەرلەمانی ئەفغانستان بە هۆی رۆکێتەوە هێرش کرایە سەری.

بە گوێرەی زانیارییەکان و ئەو راپۆرتانەی کە لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان بڵاو بونەتەوە، یەکێک لە بیناکانی پەرلەمانی ئەفغانستان بە ناوی”ئاتل”  بە رۆکێت کراوەتە ئامانج، بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

هێرشەکە کاتژمێر ١٠:١٠ی پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رووی داوە.

ئەمە لە کاتێکداتە کە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی ئەفغانستان بەرپرسانی ئەمنی ئەم وڵاتەیان بۆ وەڵامدانەوە، بانگهێشتی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە.

سەرپەرەستی وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری و سەرۆکایەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان لە ئێستادا بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیاری ژمارەیەک لە نوێنەران بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەم وڵاتەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com