نوچە.نێت
کرێم ئەساس یارمەتی دەرە بۆ شاردنەوەی پەلە و زیبکەی روخسار، و زۆربەی ئەو کەرەستانە لەجیاتی نەشتەرگەری جوانکاری بەکار دێت رۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ جوانی روخسار .بەلام لەلایەکی تر بە هەڵە بەکار هێنانی ئەو کەرەستانە یان رەنگی نەگونجاو، زیان دەگەیەنێت بە پێست و روخسار تێک دەدات.
پێویستە لەکاتی ئارایشت کردندا، سەرەتا کرێم لە روخسار بدرێت بۆ ئەوەی ئەو کەرەستە کیمیاویانەی بەکاری دەهێنین کاریگەری خراپ لەسەر روخسارمان دروست نەکات.
دوتار پرچت بە بەرزی ببەستیت بۆ ئەوەی بە یەکسانی کرێم یان پاودەر”ئەساس” ەکە بلاو بکەیتەوە بە هەموو لایەکی روخساردا . دواتر ئەگەر بە هەڵە رەنگ هەڵبژێریت بۆ پێستت، ئەوا جگە زیان بە پێست گەیاندن ، تەمەنت گەورەتر دەردەکەوێت. پێویستە ئەو کرێم و ئاساسانەی بەکاری دەهێنیت لەگەڵ رەنگی روخسارت بگونجێت.


