بارزانی گەشتە زاخۆ: پارتی به‌ده‌نگی خۆی حكومه‌تی پێكهێناوه، نه‌ك حكومه‌ت پارتی پێكهێنابێت
نوچەنێت
خه‌ندان، نیوار باشوری
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 4ی كانونی یه‌كه‌م، به سه‌ردانێك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری زاخۆ، له كۆشكی هونه‌ریی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی شاری زاخۆ و هاوڵاتیان و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدرا و به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه، بارزانی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌و بارودۆخه‌ی له‌شاری زاخۆ دروستبوو له دوو رۆژی رابردوودا.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و ئاماده‌بووه، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتویه‌تی: “له یوبیلی زێرینی پارتی (11ی ئه‌یلولی 2011) وتم زاخۆ رۆحمه، به‌ڵام ئێوه ئه‌و رۆحه‌تان زۆر ئێشاند و زۆر نیگه‌رانم له‌و پشێوییه‌ی دروستبووه له‌م شاره‌ی خۆشم ده‌وێت”.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئه‌وه‌ی رو‌ویدا هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و نیشتیمان په‌روه‌ری زاخۆ نییه، هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سانه نییه كه قوربانییان داوه بۆ ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا به‌رقه‌راره.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: “ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌سی تر ئه‌وه‌ی كردبێت و بیه‌وێت ناوی پارتی و ئازادی و سه‌قامگیریی كوردستان بشوێنێت، له‌كه‌سی قبوڵ ناكه‌ین، له‌ژێر هه‌رپاساوێكدا بێت”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: نابێت كه‌سێك به فه‌توایه‌ك هه‌ندێك گه‌نج و منداڵ كۆبكاته‌وه و پشێویی له شاره‌كه‌دا دروست بكات، ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه منداڵ په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، پاشه‌ڕۆژیان چۆن ده‌بێت.
بارزانی ڕووی قسه‌كانی ده‌كاته خه‌ڵكی زاخۆ و پێی وتوون: “گه‌ر شتێك به دڵتان نییه قانون و په‌رله‌مان هه‌یه و له كوردستاندا هیچ كه‌سێك له یاسا به‌رزتر نییه، با له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دانیشن و به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانتان بكه‌ن و كێشه‌كانتان به‌شێوه‌ی یاسایی بخه‌نه‌ڕوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنیان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: پارتی به‌ده‌نگی خۆی حكومه‌تی پێكهێناوه، نه‌ك حكومه‌ت پارتی پێكهێنابێت، ده‌بێت زۆر به هۆشیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكرێت، “چه‌ند قوربانیمانداوه چه‌ندی تریش ده‌ده‌ین، به‌ڵام له‌كادیرانی پارتی قبوڵ ناكه‌م ته‌عدا له‌كه‌س بكه‌ن و قبوڵیش ناكه‌م ته‌عدا له‌كادیره‌كانیش بكرێت”.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و بارودۆخه‌ی دروستبووه، ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت پارتی كه‌مته‌رخه‌مه ئه‌وا ده‌بێت به‌پێی یاسا ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێكی تر كه‌مته‌رخه‌مبێت به یاسا ده‌بێت سزای خۆی وه‌ربگرێت.
بارزانی لەزاخۆ: ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت پارتی كه‌مته‌رخه‌مه ده‌بێت به‌پێی یاسا ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ بكرێت
0
Share.