نوچه‌نێت-هه‌ولێر
لێدوانێكی باڵیۆزی سعودیه له عێراق، توڕه‌یی په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه و به توندی وەڵامی دەدەنەوە.
دوێنێ شه‌ممه باڵیۆزی سعودیه له عێراق، سامر سه‌بهان، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی گه‌مارۆی سه‌ر شارۆچكه‌ی فه‌للوجه و بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتی تێیدا نووسیوبووی “ئه‌وه‌ی له فه‌للوجه ده‌گوزه‌رێ و كرده‌وه هاوشێوه‌كانی، شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه‌ن و به‌ره‌نجامی په‌راوێزخستنی لایه‌نی به‌رامبه‌ره “.
له وه‌ڵامی ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌بهان، فردوس عه‌وادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت “سه‌بهان ئه‌مجاره هێڵی سوری به‌زاند، چونكه ده‌یه‌وێ كێشه‌ی فه‌للوجه بقۆزێته‌وه بۆ هاندانی ململانێی تایفه‌گه‌ری. سه‌بهان وه‌كوو كه‌سێكی دیپلۆماسی وڵاتێك له‌نا عێراق، هه‌ڵسوكه‌وت ناكات، به‌ڵكو وه‌ك پیاوێكی سه‌ر به ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری و نوێنه‌ری تایه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌جووڵێته‌وه”.
عه‌وادی گوتوشیه‌تی “دڵته‌نگیی سه‌بهان بۆ فه‌للوجه، وه‌ك فرمێسكی تیمساح وایه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆی كردوونیه قوربانی، چونكه ئه‌وه‌ی له فه‌للوجه و شاره‌كانی تری عێراق رووده‌دات هۆكاره‌كه‌یان له‌ژێر سه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودی، فه‌رمانڕه‌وای سعودیه‌یه كه سه‌بهان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات”.
عه‌وادی گوتویه‌تی، عێراق به‌ڵگه‌ی له‌به‌رده‌ستە كه سعودیه، یارمه‌تی داعش ده‌دات و هانیان ده‌دات عێراقییه‌كان كوشتوبڕ بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه فراكسیۆنی به‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ سه‌بهان ته‌نیا بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه دووبه‌ره‌كی له عێراق ده‌ستبه‌كاربووه و خه‌ریكی پشتیوانییه له تیرۆر، داوایشی له حكومه‌تی عێراق كردوه سنوورێك بۆ سه‌بهان دابنێ.
قاسم ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێ “ده‌ستێوه‌ردانی سه‌بهان ل رووداوه‌كانی فه‌للوجه لایه‌نگریی ئه‌و بۆ تایه‌فه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌رده‌خات و دووره له واقیع و كاری دیپلۆماسییه‌وه”.