هونەرمەندی سوری ئەصاڵە نەصری و تاریق عریان-ی هاوسەری خەڵات کران

0

نوچە.نێت

 

لە دابەشکردنی خەڵاتی سینەمای عەرەبی “ACA” هونەرمەندی سوری ئەصاڵە نەصری، لەگەڵ هاوسەرو دەرهێنەر تارق عریان، ئامادە بوون. 

لەفێستیڤاڵەکەدا، هونەرمەند ئەصاڵە، خەڵاتی باشترین گۆرانی لە فیلمی “تساهيل” پێ بەخشرا، تاریق عریان-ی هاوسەری بەباشترین دەرهێنەر لە فیملی “ولاد رزق” خەڵات کرا کە بەباشترین فلیم دانرا لە ساڵی ٢٠١٥.

ئەصاڵە رایگەیاند کە ” ئارەزوی تۆمار کردنی گۆرانی”تساهیل”نەکردوە، ئەوەی کە کرا بە رێکەوت بووە. دواجار کە بەرهەمەکەم تۆمار کرد، نەمزانی خۆش دەبێت یان نە،بەڵام لەراستیدا من حەز لە گۆرانیەکەی هونەمەند غادە رەجەب دەکەم”.

ئەو هونەرمەندە ئاشکرایکرد کە رۆژی دوای ئەم مەراسیمە یادی رۆژی هاوسەرگیری خۆی و تاریق عریان دەبێت.دەڵێت”  یادی ١٠ بەسەر پێکەوە بونی هاوسەرگیری من و تاریق دەبێت”.

ئەصاڵە دەشڵێت” سەیرکەن من چەند بەرگەم گرتوە وتێمپەراندوە. بەرگەگرتنی دەرچونەکانی تاریق کاتی زۆر مانەوەی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاریق دڵ و رۆح و ژیانی منە”

بۆ زانیاری زیاتر .ئەصاڵە لەسەر فەرشی سور تێپەر دەبێت و رەتی دەکاتەوە کە چاوپێکەوتن بۆ راگەیاندنەکان بکات. ئەو دەیەوێت کاتەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەسەر بەرێت و گوێ لە قسەکانی ئەو بگرێت.

 

fhghjk
tyuikl
yykulk
dfghjklö-
.,xC

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com