نوچەنێت-تسنیم
ئەنجامی دوایین راپرسی پەیمانگای راپرسی “ئێن ئێس ئەمنید” دەریدەخات کە زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیانی ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠١٦ چاوەڕوانی هێرشی تیرۆرستی دەکەن بۆ سەر وڵاتەکەیان.
بە گوێرەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا، بە پێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی نوێی پەیمانگای (ئێن ئێس ئەمنید)ی ئەڵمانیا، ٥٦%ی هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە چاوەروان دەکەن کە لە ٢٠١٦ وڵاتەکەیان بکرێتە ئامانجی هێرشی تیرۆرستی.
بە پێی ئەم راپرسیە، ٣٨%ی هاووڵاتیانی ئەڵمانی، ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆرستییان رەتکردۆتەوە.
ئەم راپرسیە، لە سەروبەندی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر برۆکسل ئەنجامدراوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو٢٤-٣-٢٠١٦، سەرچاوەکەیەکی ئاگادار لە دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا، بە تۆڕی هەواڵی ریانۆڤستی راگەیاندووە کە لانیکەم٧٠ ئەندامی داعش لە سوریاوە گەڕاونەتەوە بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە.
لە ساڵی ٢٠١٥،وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، ئەوەی پشتڕاست کردبووەوە کە نزیک بە ٦٠٠ کەس لە هاووڵاتیانی ئەڵمانیا، پەیوەست بوونە بە ریزەکانی داعشەوە.