مالیكی: دوای شەڕی داعش، شەڕی دابەشكردنی عێراقە

0

نوچەنێت-هەولێر

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی شیعەكان هۆشداری دەدات لە فیتنە و شەڕی ناوخۆیی لە عێراق كە ئەو بە یەك گەل ناوی هێناوە.

دوێنێ شەممە، ٢٦-٣-٢٠١٦لە وتەیەكیدا لە رێوڕەسمێكی تایبەت بە حەشدی شەعبی لە نەجەف، نوری مالیكی گوتی “پێشووتر كەسانی نامۆ دزەیان كردە ناو پێكهاتەی گەلەكەمان، كاتێك چاوچنۆكیی رق لە دڵان لە دیمەشقەوە جوڵێنرا بۆ عێراق، ئەوەبوو خۆپیشاندان لە رومادی دەستیپێكرد و وایانزانی فەرشی ئاوریشمیان بۆ رادەخرێ و دەگەنە مەبەستەكانیان، بەڵام بە پشتیوانیی مەرجەعیەتی ئایینی و هۆزەكان، ئەوانەمان وەستاند كە دەیانویست بەغدا و نەجەف داگیربكەن”.

لەبارەی داهاتووی جەنگەكانی ناو عێراقەوە گوتی “دوای شەڕی داعش، رووبەڕووی ئاگری دابەشكردنی عێراقمان دەكەنەوە، ئەویش لە رێگەی هێنانە پێشەوەی بابەتی فیدراڵی و هەرێمەكان، ئەوەیش دەبێتەهۆی بەرپابوونی شەڕی تایەفەگەری لەناو خەڵكی عێراق، بەڵام ئامادەسازیی هۆزەكان و هۆشیاری دانیشتووانی رۆژئاوای عێراق، شكست بەم پرۆژەیە دەهێنێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com