پنتاگۆن پێشنیازی ناردنی هێزی زیاتری ئەمریكی بۆ عێراق دەكات

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

سوپاسالاری ئەمریكا جەنەراڵ جۆ دانفۆرد دەڵێت، لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشنیازی زیادكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، دەخرێتە بەردەم سەرۆك ئۆباما.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەشی جەنەراڵ دانفۆرد و ئاشتۆن كارتەری وەزیری بەرگری ئەمریكا گوتی “من و وەزیری بەرگری لەو بڕوایەداین كە دەبێ ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق زیادبكرێ، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی نەدراوە”.

دانفۆرد و كارتەر جەختیانكردەوە، كە كۆنترۆڵكردنی موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە پێویستی بە پشتیوانیی سەربازیی زیاتری ئەمریكایە.

بەر لە چەند رۆژێك وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كردبوو كە تۆپخانەیەكی ئەمریكی لە باكووری عێراق، كراوەتەوە كە چوار تۆپهاوێژ و 200 سەربازی ئەمریكی تێدایە.

ئێستا ژمەرەی سەربازانی ئەمریكا لە عێراق 3870 سەربازە بە فەرمیی، بەڵام سەرچاوە میدیاییەكان دەڵێن، رەنگە ژمارەكە پێنج هەزار بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com