نوچە-دەنگی ئەمریکا
سەرۆککۆماری ئێران کە سەردانی پاکستانی کردووە،بە ئامادەبوونی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، کە ئێران و سعودیە دوو وڵاتی شوێندانەری ناوچە وجیهانی ئیسلامن. ئەوەی خستۆتە روو کە وڵاتەکەی نایەوێ درێژە بە ململانێ و ناکۆکیەکانی لە گەڵ سعودیە، بدات.
حەسەن روحانی دەڵێت، دەبێت کێشەکانی نێوان ئەو، دوو وڵاتە بە رێگەیەکی گونجاو چارەسەر بکرێت و پێشوازیمان لە هەوڵی وڵاتانی جیهان کردووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکیانە و لەم بارەوە وەڵامی ئەرێنیمان بە هەوڵەکانی پاکستان داوەتەوە.
دوابەدوای قەیرانی و سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە سوریا ویەمەن، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان ئێران و سعودیە ودواتریش بە هۆی رووداوەکانی مینا و لەسێدارەدانی شێخنەمر لە لایەن سعودیە، ناکۆکی و ئاڵۆزی لە پەیوەندیەکانی ئەو دوو ڵاتە گەیشتە ئەو پەڕی خۆی.
دوابەدوای ئەم ناکۆکیانەی نێوان ئێران و سعودیە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هەوڵیان دا لە رێگەی نێوانگیری و وتووێژەوە پەیوەندیەکانی نێووان ئەو دوو وڵاتە ئاسایی بکەنەوە،بەڵام سعودیە رایگەیاندووە، مەرجی سەرەکی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانمان گۆڕینی رەفتاری ئێرانە و پێویستی بە نێوانگیری وڵاتانی دیکە ناکات.