کرملین:هەوڵی لایەنی سێیەم بۆ نێوانگیری لە نێوان روسیا و تورکیا شکست دێنێ

0

نوچە-تسنیم

وتەبێژی کۆشکۆ کرملین دەڵێت:هەموو هەوڵی وڵاتان بۆ نێوانگیری و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان روسیا  وتورکیا، شکست دێنێت.

بە گویرەی سپۆتنیک، دیمیتری پۆسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرملین لە لێدوانێکدا  ولە وڵامی ئەو پرسیارەی کە هەوڵەکانی کۆماری ئازەربایجان بۆ پێکهێنانی ئاشتی لە نێوان روسیا  وتورکیا، بە کوێ گەیشتووە ؟ گوتویەتی:ئەم هەوڵانە بێ ئەنجامن و هەر وڵاتێکی سێیەم کە بیەوێ نێوانگیری نێوانمان بکات تیایدا سەرکەوتوو نابێت.

لە دوای سەرهەڵدانی ناکۆکی و گرژی لە پەیوەندیەکانی  نێوان روسیا و تورکیا، ،کۆماری ئازەربایجان ئامادەیی خۆی بۆ نێوانگیری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتە راگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com