ترامپ: شەڕ لە گەڵ ئەسەد و داعش لە یەک کاتدا گەمژانەیە

0

نوچە-ئیسنا

پاڵێوراوی کۆماریخوازەکان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرەنگار بوونەوەی داعش و بەشارئەسەد، لە یەک کاتدا کارێکی گەمژانەیە.

ترامپ پێیوایە، کە تیرۆریستانی داعش بە بەراورد لە گەڵ بەشارئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا کیشەیەکی گەورەتر و ئاڵۆزترن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی نۆڤیستی، دۆناڵد ترامپ گوتویەتی، لە سەر ئەو قەناعەتەم کە بیرۆکەی شەڕە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا و داعش نەزانین و گەمژەیی دەگەیێنێ، چونکە ئەو دوو لایەنە لە دژی یەکتر شەڕ دەکەم و ئێمەش لە گەڵ هەردوولایان بەرەی شەڕمان کردۆتەوە.

ترامب بە نیۆیۆرک تایمزی راگەیاندووە، کە کێشەی  گەورەتر لای ئەمریکا داعشە نەک بەشار ئەسەد.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە دەبێ ستراتیجی سەرەکی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بێبەش کردنی ئەم گروپە بێت لە دەستڕاگەیشتنی  بە داهاتی نەوت. بۆیە دەبێت کێڵگە نەوتیەکانی لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بێنە دەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com