نوچە-قطرە
لە ماوەی ٥ ساڵی ساڵی رابروودا زیاتر لە ٣١ هەزار کە لە ٨٦ وڵاتی جیهانەوە بۆ پەیەست بوون بە ریزەکانی داعش، رویان کردۆتە عێراق و سوریا.
بە گویرەی کەناڵی هەواڵی سی سی سی تیڤی، بە پێی دوایین زانیاریەکانی ناوەندی سوفان بۆ دیراساتی ئەمنی و زانیاری کە بنکەکەی لە نیۆیۆرکی ئەمریکادایە، زۆرترین ئەو شەڕڤانانەی کە روویان کردۆتە ریزەکانی داعش خەڵکی وڵتی تونسن ونزیکەی ٦ هەزار هاووڵاتی تونسی کە ٧٠٠ کەسیان ژنن، لە سەرداوای داعش پەیوەست بە ریزەکانی ئەم گروپ بوونە.ئەم تونسیانە ٢٠% ل کۆی ئەندامانی بیانی ریزەکانی داعش پێک دێنن.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: زۆربەی ئەم تونسیانە لە سێ ناوەندی یارگیری(بنزرت،بن قردان و تونس)چوونەتە ریزی ئەم گروپەوە.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە ئاماژە بەوەدراوە کە گەڕانەوەی تیرۆریستانی بیانی بۆ وڵاتانی خۆیان، دەبێتە هۆی مەترسی و هەڕەشەی جیدی بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەم ولآتانە.
سوفان ئەوەش دەخاتە روو، کە زۆربەی تیرۆریستانی بیانی کە روو دەکەنە داعش سەر بە وڵاتانی عەرەبین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ناوچەی مەغریبی عەرەبی و باکوری ئەفریفا.
راپۆرتەکە بە گێڕانەوە لە دەوڵەتی مەغریب دەڵێت، زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لەم وڵاتەوە پەیوەست بوون بە ریزەکانی داعشەوە.بە پێێ ئەم راپۆرتەی سوفان، لە ئەلجەزایر ١٧٠ کەس ولە لیبیا زیاتر لە ٦٠٠ کەس چوونەتە ریزەکانی داعشەوە.
راپۆرتەکە لە درێژەدا دەڵێت، هەزاران کە لە وڵاتانی باکوری ئەفریقا بە تایبەتی لە سودان، سۆمال و ئێریتر،ە لە ئێشتادا لە سوریا لە ریزەکانی داعشدان.