شارە مێژووییەکەی سوریا لە دەست چەکدارانی داعش رزگارکرا

0

نوچەنێت

سەرچاوەیەکی سەربازی سوری، رایگەیاند، کە شاری مێژووی تەدمور، شارە مێژووییەکەی سوریا، لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگارکرا.

شاری تەدموور یەکێکە لە شوێنەوارە گرنگەکانی جیهان، دەکەوێتە ناوەڕاستی خاکی سووریا و سەر بە پارێزگای حومسە، لە سەردەمی بابلییەکان شانشینی ماری لە شاری تەدموور حکومی کردووە، بۆیە بە بوکی بیابان ناسراوە.

وێڕای ئەوەی دەگوترێت، کە داعش ئەوەی لە دەستی هاتبێت بۆ لەناوبردنی ئاسەوارەمێژووییەکانی ئەم شارە ئەنجامیداوە. دەوێنێ شەممە ٢٦-٣-٢٩١٦ دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ داعش، ئەم شارە کۆنتڕۆڵ کرایەوە.

ئەم شارە کە لە رووی مێژووییەوە یەکجار گرنگە، لە ٢١-٥-  ٢٠١٥لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گیراو کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدرا.

ted

tedmwr

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com