بان کی مۆن دوای کۆبونەوە لەگەڵ مەسعودبارزانی کوردستانی جێهێشت

0

نوچەنێت

بان كی مۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری  له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

شانده‌كه‌، ئەمڕۆ شەممە، ٢٦-٣-٢٠١٥ گەیشتە هەولێرو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاَڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان لێکرا.

دواتر بان کی مون، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بەشداری چەندین بەرپرس لە شاری هەولێر كۆبوونەوە.

تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بریتیبون، لە ئاگاداربوون و باشترکردنی رەوشی ئاوارەکان و پەنابەران كە ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستانن، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە داراییەی رووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵیش بەشێك لە گفتوگۆكان بوو كە پێشبینی دەكرێت نزیكەی نیو ملیۆن كەس ئاوارەبن.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت، لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربوون. هەرچەندە بڕیاربوو دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازبكەن، بەڵام نووسینگەی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، شاندەكە درەنگ گەیشتووە، بۆیە كۆبوونەوەكە زووتر لە كاتی خۆی تەواوبووە و تەنیا 30 خولەكی خایاندووە.

پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 26-3-2016 بان کی مون، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ هەشتەمجار بەیاوەری هەریەک لە، جیم یۆنگ کیم، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی و ئەحمەد محەممەد عەلی، سەرۆکی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بان کی مون، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وێڕای دەستخۆشیكردن لە سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە، لەبەرامبەر ئەو سەركەوتنانەی تۆماریان كردوون، رایگەیاند یەكێك لە تەحەدییەكانی بەردەم عێراق گەندەڵییە.

بان کی مون، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، شاری هەولێری جێهێشت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com