ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو : سەردەمی ئیسلامگەرایی کۆتایی هاتووە

0

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو : سەردەمی ئیسلامگەرایی کۆتایی هاتووە
نوچەنێت
د. موسەنا ئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگەیاند سەردەمی ئایدۆلۆژی و ئیسلامگەرایی کۆتایی هاتووەو سەردەمی حزبی پرۆژەیە، ئەوەشی وت کە لەکوردستان رەوتی توندوتیژو تەکفیری ئیسلامی لەکوردستاندا هەبووەو ئەوان نەیانهێشت.
لەبەرنامەیەکی کەناڵی نالیا. د. موسەنا ئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رەتیکردەوە ئەوان هانی توندوتیژی ئاینیان دابێت، وتی”ئێمە رەوتی تەکفیرمان نەهێشت و بەر لەئێمە رەوتی ئیسلامی توند هەبووە، بۆیە ئەوەی ئەیەوێ رەوتی تەکفیری لەکوردستان بداتە پەنای ئێمە، هەندێ لایەنن کە فاشلن بوون لە دەسەڵاتدا”. تەئکیدی لەوەش کردەوە کە حزبی دەسەڵات فاشل بووە چونکە”لەهەر وڵاتێک ئەمە روو بدات ئەگەر سەرۆک وەزیران ئسیقالەی نەکردایە، وەزیری ناخۆ ئسیقالەی دەکرد”، ئەوەشی کردە بەڵگە ئەگەرچی یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە دەستی لەو کارانەدا هەبوێت بەڵام”ئەگەر یەگکرتووش ئەوەی کردبێت”فاشلی دەسەڵاتە بۆ هێشتیان بیکەین”. هەروەها وتیشی ئەوان نەک بڕوایان بەتوندوتیژی نییە بەڵکو ئەوان دەڵێن”ئێمە کورە چاکەکەی حەزرەتی ئادەمین، بشمان کوژن ناتان کوژین”.
موسەنا ئەمین رایگەیاند” ئاسۆی ئەم دۆخە بەرەو هێمن بونەوە دەچێت، چونکە خەڵکە بەویژدان و عاقڵەکانی ناو پارتیش دەزانن ئەمە کارێکە بۆ تاوانبارکردنی پارتی و پارتی پێ تاوانبار دەکرێت، ئیستا لەراگەیاندنەکانی پارتی زەنگی هێرش و دژایەتی مەسیحی ئێزیدی لێدەدرێت لەکوردستان، ئەگەر ئەم زەنگە لە راگەیاندنی پارتییەوە لێ بدرێت بێ سومعەکردنی پارتییە”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو پێی باش بوو پارتی ئیعتراف بکات کە ئەمە تاوانە کراوە، چونکە ئەگەر کێشەکە بەوە کۆتایی بێت ئەوە قەربوو دەکرێتەوە و کۆتایی پێ دێت، چونکە لەرابردووش ئەوە کراوە.
موسەنا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەر لەو دیدارە تەلەفزیۆنییەدا وتی”ئێمە بروامان وایە سەردەمی ئایدۆلۆژیا کۆتایی هاتووە سەردەمی چەپگەرایی و ئیسلامگەرایی کۆتایی هاتووە ئێستا سیاسەت واتە پرۆژە، سەردەمی حزبی پرۆژەیە، ئێمەو پارتی و یەکێتیش لەم بوارەدا فاشل بین دەبێت برۆین، ئەم ترساندنە دەبێت کۆتایی پێبێت کە ئەمە هێزی توندرەو تالیبان ئاسایە و تادوایی ئێستا تۆ ئەگەر پرۆژەت نەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک دەبێت بڕۆیت”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com