نوچە: رادیۆ فەردا
کۆریای باکور لە درێژەی هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمریکاو کۆریای باشور، بە بڵاو کردنەوەی فیلمێکی کۆمپیوتەری واپیشاندەدات کە ژێردەریاییەکی ئەمریکای کردۆتە ئامانجی هێرشی ئەتۆمی.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەڕیی فەرەنسا، ئەم فیلمە کە ماوەکەی چوار خولەکە ریکلامییە لە سەر ماڵپەڕی فەرمی کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا، بڵاو بۆتەوە و تیایدا هەڕەشەی هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر واشنتۆن دووبارە کراوەتەوە.
رۆژی پێشتریش کۆریای باکور، هەڕەشەی ئەوە کردبوو کە بە مەبەستی کردنە ئامانجی”کۆشکی ئاوی” کە بنکەی سەرەکی سەرۆکایەتی کۆریای باشوری لێیە، مەشقی سەربازی ئەنجام داوە.
پیۆنگ یانگ، لە ماوەی دوو مانگی رابردودوا تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام داوە و ئەم دواییانەش موشەکێکی دوورهاوێژی، بە سەرکەوتنەوە تاقی کردەوە. چآلاکییە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە، لە ماوەی رابردوودا بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ بخاتە سەر ئەم وڵاتە.
ئەمریکا وکۆریای باشور، لە مانگی رابروودا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان بەڕێوەبرد، کە کەوتە بەر، رەخنەی توندی پیونگ یانگ.