نوچە-رادیۆ فەردا
ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کە هێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە توانیوایانە حاجی ئیمان، کەسی دووەم لە سەرکردایەتی داعش، وێڕای چەند بەرپرسێکی پایەبەرزی باڵای ئەم گروپە لەناو ببەن.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس، کارتەر رۆژی هەینی ویڕای پشتراستکردنەوە هەواڵی کوژرانی کەسی دووەمی داعش، دەڵێت، ناوبراو وەزیری دارایی و تیرۆریستێکی ناسراوی ریزەکانی داعش بوو، کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم گروپە لە سوریا و عێراق رۆڵی بەرچاو و چالاکی هەبووە.
ئەشتۆن کارتر، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا لە هەوڵدایە بە شێوەی سیستماتیک سەرجەم ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی داعش لە ناوببات.
کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی ئەمریکی، لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتەوە دەڵێت ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربایەی کە تیایدا وەزیری دارایی داعش کراوەتە ئامانج، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجامدرا.
ئەمریکا بۆ لە داو خستن یان کوژرانی ئە بەرپرسە باڵایەی داعش، ٧ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کردبوو.
دەگوترێ حاجی ئیمان، فەرماندەی سەرەکی داعش بووە لە سوریا،عێراق ویەمەن.
ئەمریکا لە رۆژەکانی رابردووە هەواڵی کوژرانی عومەر چیچانی، یەکێکی دیکە لە فەرماندە سەربازیەکانی داعشی پشتڕاست کردبوەوە.