ریابکۆف: واشنتۆن قەناعەتی هێناوە لە ئێستادا، داهاتوی ئەسەد نەخرێتە بەرباس

0

نوچە-فارس

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، واشنتۆن قەناعەتی هێناوە کە لەم قۆناغەدا پێویست ناکات دەربارەی داهاتووی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا هیچ باس  وگفتوگۆیەک بکرێت.

سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەوە روندەکاتەوە کە وڵاتەکەی و ئەمریکا لە سەر ئەوە رێککەوتوون، کە لە میانەی  دانوستانەکانی ئێستای دوو لایەن ئایندەی چارەنوسی بەشار ئەسەد نەخرێتە رۆژەڤەوە.

ریابکۆف لە وتووێژ لە گەڵ  ئاژانسی هەواڵدەریی ئینتەرفاکس، وێڕای پشت راست کردنەوەی ئەم رێککەوتنە دەڵێت: واشنتۆن لەوە تێگەیشتووە کە هەڵوێستی مۆسکۆ لەم بارەوە لە بەرچاو بگرێت.  ئەمەش وەک لەمپەرێک لە سەر رێ هەڵگیراوە.

ریابکۆف ئەوەدەخاتە روو، کە باس  وگفتوگۆ سەبارەت بە داهاتووی ئەسەد دوادەخرێ بۆخولی داهاتووی گفتوگۆکانی هەردوو وڵات.

ئەم دبلۆماتکارەی روسیا، لە درێژەی وتووێژەکەی لە گەل ئینتەرفەکس دەڵێت: مۆسکۆ هیوادارە کە واشنتۆن، بە مەبەستی پێش خستنی رەوتی سیاسی سوریا، گوشار بخاتە سەر سعودیە و تورکیا .

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی روسیا لە جەند رۆژی رابردوو سەردانی مۆسکۆ کرد .لە کۆتایی ئەم سەردانەدا هەر یەک لە جۆن کێری و سێرگی لاڤرۆڤ،  باسیان لە رێککەوتنی دوو لایەنە کرد بۆ ئەنجامدانی وتووێژی راستەوخۆ، لە نێوان دەوڵەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com