بارزانی: تا سێ چوار مانگی تر ئه‌نجامی چاکسازی به چاوی خۆتان ده‌بینن له به‌رپرسیارێتی راناكه‌ین و ته‌حه‌ممولی ده‌كه‌ین
به‌داخه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاكسازی ئاماده بكه‌ن به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده‌كرا بۆ توند و تیژی و تێكدانی بار‌و دۆخه‌كه و سواری ته‌وژمه‌كه بوون
به بۆنه‌ی ساڵیادی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خوشك و برایانی خۆشه‌ویستم جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان خوشك و برایانی ئازیز هه‌ولێریانی خۆشه‌ویست خۆشحاڵ وسه‌رفرازم كه ئه‌مڕۆ له گه‌ڵتان كۆ ده‌بمه‌وه لێره له‌م شوێنه پیرۆزه له‌م شوێنه كه دڵی مێژووه له قه‌ڵاتێك كه ته‌مه‌نی 8 هه‌زار ساڵه ئه‌مه ده‌رسێكی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ ئێمه و بۆ هه‌موو جیهان, قه‌ڵاتێكی وا بچووك 8 هه‌زار ساڵ خۆی راگرێت ئه‌مه مانایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌ده‌ها هۆلاكۆ بێ و بڕوا ناتوانێ قه‌ڵاتی هه‌ولێر داگیر بكات خۆم به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم به‌شداری تان بكه‌م له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزباییتان لێبكه‌م بۆ دوو رووداوی زۆر گرنگ له‌م رۆژه‌دا كه هه‌ردووكیان دوو رووداوی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییه, 11ی ئازاری ساڵی 1970 كه رژێمی ئه‌و سه‌رده‌می عێراق ناچار كرا به خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و به ده‌ست وبازووی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان دان بنێ به مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان دووه‌میان ئیمڕۆ رۆژی رزگاركردنی هه‌ولێری خۆشه‌ویست بوو ساڵی 1991 له راپه‌ڕیینه مێژووییه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا, پیرۆز بێت له ئێوه و هه‌موو گه‌لی كوردستان.
من زۆر زۆر خۆشحاڵم كه ده‌بینم هه‌مووتان ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه لێره كۆبوونه‌ته‌وه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه ئینشائه‌ڵا هه‌روا پێكه‌وه ده‌بن تا به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه ره‌واكانمان, هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه به‌ڵام هه‌ولێر هێمای وه‌فاداری و دڵسۆزی ره‌وشتی به‌رزه
به‌رێزان من ده‌مه‌وێ ئیمڕۆ زۆر راشكاوانه وتاره‌كه‌م پێشكه‌ش بكه‌م بێ په‌رده پۆشی چونكه ئێستا قه‌یرانێك له هه‌رێمدا هه‌یه یا بۆمان دروستكراوه هه‌رچه‌نده خۆم به نێزیك ده‌زانم له هه‌موو لایه‌نه‌كان چ ده‌سه‌ڵات چ ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵام وه‌زه‌عه‌كه وا دوخوازێ زۆر سه‌ریح بم, ئێمه ئه‌مڕۆ دوو ئه‌جندا ده‌بینین یه‌كێكیان داخوازی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه كه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاریانه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌م ئه‌جندای دووه‌م ئه‌جندای هه‌ندێك له حزبه‌كانه كه سواری مه‌وجه‌كه بوون, ئه‌مه دوو شتی لێك جیاوازن دوو ئه‌جندای لێك جیاوازن, خۆم له هه‌موو كه‌سێك به نێزیكتر ده‌زانم بۆ خواستی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان, هه‌موو هه‌وڵێكیشمان داوه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین له‌و وه‌زعه‌كه‌دا ده‌ستمان پێكردووه به‌رده‌وام ده‌بین تا سێ چوار مانگی تر ئه‌نجامه‌كان به چاوی خۆتان ده‌بینن, چه‌ند جار له‌گه‌ل حكومه‌ت دانیشتووین باسی كه‌م و كوڕی و گه‌نده‌ڵیمان كردووه ئێمه له به‌رپرسیارێتی راناكه‌ین له واقیع راناكه‌ین ئێمه ته‌واوی به‌رپرسیاێتییه‌كه هه‌ڵده‌گرین و ته‌حه‌ممولی ده‌كه‌ین.
من پێشی سه‌فه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ حزبه‌كان دانیشتم پێشتریش چه‌ندین جار له‌گه‌ڵیان دانیشتووم پێم ووتن به گشتی قسه‌مه‌كه‌ن هه‌ڤاڵینه.. براده‌رینه وه‌رن پێشنیاری خۆتان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕامه‌وه له گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت دانیشین و پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و چاكسازییه‌ی پێویسته بیكه‌ین چونكه ئه‌م وڵاته وڵاتی هه‌موومانه پاراستنی و پێشخستنیشی مه‌سئولیه‌تی هه‌موومانه به‌ڵام به‌داخه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاكسازی ئاماده بكه‌ن به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده‌كرا بۆ توند و تیژی و تێكدانی بار‌و دۆخه‌كه و سواری ته‌وژمه‌كه بوون, خۆپیشاندان مافێكی یاسایی و ره‌وای خه‌ڵكه كه‌س ناتوانێ رێگه له ئێوه بگرێ خۆپیشاندان بكه‌ن ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌تان هێناوه‌ته سه‌ر حوكم و ته‌نها ئێوه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ر حوكم لایبه‌ن, داواكاریم له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ئه‌وه‌یه هیچ كاتێك رووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ر نه‌بنه‌وه, داواكاریم له جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستیش ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر توند و تیژی چونكه هه‌موو شتێك به خۆشی و لێكتێگه‌یشتن و یه‌كتر قبول كردن جێبه جێده‌كرێت.
خۆشه‌ویستان برایان ته‌ماشا بكه‌ن ئاو چه‌ند نه‌رمه به‌ڵام هیچ هێزێك نییه رێگه‌ی لێبگریت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌زۆر نه‌هاتۆته سه‌ر حوكم له هه‌ڵبژاردنی 2009 زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, له هه‌ڵبژاردنی چه‌ند سه‌ندیكایه‌ك پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دیسان حه‌قیقه‌ته‌كه به‌ده‌ر كه‌وت كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ كێ دان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به دڵیان نه‌بێ تانه‌ی لێده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنێك له‌به‌ر چاوی سه‌ده‌ها چاودێری بیانی و سه‌دان رێكخراوی بیانی ئه‌نجامدرا هه‌مووشیان به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه ته‌ئیدیان كرد به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه پیرۆزباییان له گه‌لی كوردستان كرد, باشه ئایا ئه‌م بیانیانه هه‌موویان ویژدانی خۆیان ده‌گۆڕن و به‌ناحه‌ق ته‌ئیدی یه‌كێتی پارتی ده‌كه‌ن.
دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 زۆر هه‌وڵماندا و داوامان كرد له‌و حزبانه‌ی كه كورسیان به‌ده‌ست هێناوه به‌شداری بكه‌ن له حكومه‌ت به‌ڵام هه‌ندێكیان ئۆپۆزیسیۆنیان هه‌ڵبژارد ئێمه رێز له خواستی ئه‌وان ده‌گرین پیشم وایه ئۆپۆزیسیۆنێكی وامان هه‌بێت چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت بكات و رێگای یاسای بگرێته به‌ر بۆ گۆڕانكاری ئێمه زۆرمان پێخۆشه باكه‌س موزایه‌ده له‌سه‌ر ئێمه نه‌كات هه‌ر كه‌س باسی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و رای گه‌ل بكات تكای لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌زه‌حمه‌تی نابینێ با گوێ له‌و وتاره‌ی من بگرێ كه له ئاداری ساڵی 1991 له كۆیه پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری كوردستان‌م كرد.
خوشك وبرایانی ئازیز ..
ئێستاش ناچارم به راشكاوی و به‌كوردی و به‌كورتی هه‌ڵوێستی خۆم ده‌رببڕم بۆ ئێوه, ئه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان, من له‌گه‌ڵ داخوازییه ره‌واكانی جه‌ماوه‌رم له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌جیدی خه‌ریك ده‌بین جێبه‌جێیان بكه‌ین خۆمان هه‌ڵگری ئاڵای چاكسازیین و سوپاسی هه‌ر كه‌سێك یا هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین له‌وه‌دا یارمه‌تیمان بدات و رۆڵی خۆی ببینێت ئاماده‌م گوێ له داواكانی هه‌موو كه‌سێك بگرم من هه‌موو تاكێكی ئه‌و كوردستانه به براو خوشكی خۆمی ده‌زانم و ئه‌ركی منه خزمه‌تیان بكه‌م.
ده‌رباره‌ی ئه‌و حزبانه‌ی سواری مه‌وجه‌كه‌ش بوون ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان چاكسازییه با بفه‌رموون بێن رۆڵی خۆیان ببینن و ئه‌و چاكسازییه‌ی به قسه ده‌یكه‌ن با به‌كرده‌وه بیكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ به‌شداری له حكومه‌ت بكه‌ن با بفه‌رموون له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ بكه‌ن و من خۆم ته‌ئیدی ئه‌وه ده‌كه‌م حكومه‌تێكی بنكه فراوانمان هه‌بێت, باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌گه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 یه‌كێتی و پارتی دژی ئه‌وه ببوانه كه ئه‌و حزبانه به‌شداریان كردبا له حكومه‌ت پشتیوانیم له‌و حزبانه ده‌كرد به‌ڵام خۆم و پارتی یه‌كێتی هه‌رچی له تواناماندابووه هه‌وڵمان دا بۆ ئه‌وه‌ی بێن به‌شداری بكه‌ن خۆیان نه‌یانكرد, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشیان گۆڕانی ده‌سه‌ڵاته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هاتۆته سه‌ر حوكم دیاریشه رێژه‌كان چه‌ندن من رێزم هه‌یه ئه‌گه‌ر دوو رای جیاوازیش هه‌بێت به‌ڵام له چ وڵاتێك له دونیا ئه‌وانه‌ی ده‌نگی كه‌میان هێناوه داوا له زۆرینه بكه‌ن له‌سه‌ر حوكم لابچیت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان گۆڕانی ده‌سه‌ڵات و سسته‌مه فه‌رموون به بێ منه‌تی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رای جه‌ماوه‌ری كوردستان با خه‌ڵكی كوردستان حوكمی خۆی بدات و بریاری خۆی بدات ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌درێ مێژووه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ری بسڕنه‌وه و به زۆر رای خۆیان فه‌رز بكه‌ن من له ئێوه ده‌پرسم جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌گه‌ر ئێوه رازی بن ئێمه‌ش رازین, فه‌رموون با هه‌موومان ملكه‌چی یاسا بین به‌ڕێگای یاسایی داخوازییه‌كانمان پێشكه‌ش بكه‌ین گفتوگۆ بكه‌ین هه‌ر گۆڕانكاریه‌كیش به‌ڕێگای یاسایی ده‌بیت گۆڕانكاری به رێگای نایاسایی ئه‌نجام نادرێت ئه‌و په‌یامێكی روون و ئاشكرایه بۆ هه‌موو لایه‌ك.
ئۆپۆزیسیۆن به‌ناوی گه‌ل قسه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی مه‌علومیشه ده‌سه‌ڵات رای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستهێناوه, ئۆپۆزیسیۆن نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یه‌ك ده‌كات رێزم هه‌یه بۆ ئه‌و رێژه‌یه هه‌رچه‌ندی هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یه‌ك ده‌كات كه زۆرینه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن به‌رێگایه‌كی ئاشتی و برایه‌تی فه‌رموون با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رای میلله‌ت, میلله‌ت چ بڕیارێك بدات هه‌موومان ملكه‌چی ئه‌و بڕیاره بین.
داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكه‌ن هێشتا ته‌حه‌دیاتێكی یه‌كجار زۆر له‌به‌رده‌ممانه ئێمه سه‌ر به‌رزین به ئێوه دڵنیاشین كه هه‌میشه ئه‌و میلله‌ته‌ی 8 هه‌زار ساڵ ئه‌و قه‌ڵاته‌ی پاراستووه ئه‌م كوردستانه ده‌پارێزێت به‌ڵام خوا قبول ناكات له ناو خۆمان هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت ئه‌و بار‌و دۆخه ئاڵۆز بكرێت, له رووی ئابوورییه‌وه دۆخه‌كه ئاڵۆز بووه خه‌ڵكێكی ناحه‌ز دڵی خۆش بووه پێیان وایه ئه‌مه سه‌ره‌تای تێكچوونی ئه‌و دۆخه‌یه, من دڵنیاتان ده‌كه‌م ئه‌و ئه‌زموونه تێك ناچێت كه‌سیش ناتوانێ تێكی بدات. هێشتا برینه‌كانمان قووڵن خوشك و برایان ده‌بێ ساڕێژییان بكه‌ین نه‌وه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت برینه‌كان ئه‌وه‌نده‌یتر هه‌ڵده‌نه‌وه و قوڵتری بكه‌ن و زیاتر ئازار به میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌یه‌نن, ئێوه ره‌نگه بینیبێتتان پێشی سێ چوار رۆژ له نزیك كه‌ركوك هه‌مدیسان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ كه زیاتر له 2 هه‌زار لاشه‌ی ژن و مناڵ و پیاوی كوردی تێدایه كه له كاتی ئه‌نفالی 1988 له‌وێ خراونه‌ته ناو گۆرێكی به كۆمه‌ڵ رۆژ نییه برینێك نه‌كولێته‌وه ئه‌گه‌ر تا ئێستا 180 هه‌زار كه‌سی ئێمه بێسه‌رو شوێنه نه‌مانتوانیوه جه‌نازه‌كانیان بدۆزینه‌وه.
بۆیه من داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م مه‌سئولانه ره‌فتار بكه‌ن بیر له ئاینده بكه‌نه‌وه و داوا له ئێوه‌ش ده‌كه‌م جه‌ماوه‌ری خۆ راگری كوردستان رابردووی خۆتان ئێستای خۆتان ئاینده‌ی خۆتان خۆتان بیپارێزن پێویستیتان به هیچ كه‌سێك نییه هه‌ر كاتێك ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ویستتان ئه‌وه‌ی ئێوه بتانه‌وێ ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌تانه‌وێ جێبه‌جێ ناكرێت هێزێكیش نییه بتوانێ خیلافی ئیراده‌ی ئێوه بڕیارێك بدات یا شتێك فه‌رز بكات, من له‌م ده‌رفه‌ته سود وه‌رده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان بكه‌م له ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین له سلێمانی له دهۆك تا ده‌گاته كه‌ركوك كه له رۆژی نه‌ور,زدا شه‌وی نه‌ورۆزدا رزگاركرا ساڵی 1991 ئه‌و رزگار كردنه پیرۆز بیت ئه‌وسا پیرۆز بیت ئێستاش پیرۆزبیت له ئاینده‌شدا پیرۆز بیت.
جارێكی دیكه سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونتان ئێوه‌ن پشت و په‌نای ئێمه, ئێمه به ئێوه سه‌ربه‌زین به ئێوه‌ش بێ منه‌تین و دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه جارێكی‌تر پشت‌راست بن ئه‌زموونی كوردستان تێكناچێت به حه‌ولوقوه‌تی خوا و به‌هیممه‌تی ئێوه و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ته‌بایی بۆ برایه‌تی بۆ پێكه‌وه ژیان, فه‌رهه‌نگی ئێمه فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده سه‌ربه‌رزین به فه‌رهه‌نگه‌كه‌مان كه به‌هه‌زاره‌ها ساڵه پێكه‌وه ژیاوین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ئایینی جیاواز مه‌زهه‌بی جیاواز ئێمه ئه‌و فه‌رهه‌نگه تێك ناده‌ین ده‌بێ رۆژ به‌رۆژ قووڵتری بكه‌ین هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن و هه‌ر بژین بۆ كورد و كوردستان.
