نووسینگەی فوئاد مەعسوم: کەسمان کاندید نەکردووە بۆ ھیچ پۆستێک

0

نوچەنێت
سەرۆک کۆماری عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک لە پێکهاتەی کورد بۆ پۆستی وەزیر لە بەغدا کاندید بکات.

لە روونکردنەوەیەکدا، نووسینگەی فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، کە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان نوێنەرانی خۆی دیاریدەکات.

هەر لە روونکردنەوەکەدا، کە لە پەیجی تایبەتیی فوئاد مەعسوم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، نووسینگەی سەرۆک کۆمار بە پێویستی دەزانێت هەموو لایەک ئاگادار بن، کە مەعسوم نە بە راستەوخۆ و نە بە ناڕاستەوخۆ، ھیچ کەسێکی کاندید نەکردووە بۆ ھیچ پۆستێک لەو پۆستانەی ئەو گۆڕانکارییە پێشنیازکراوەدا.

نووسینگەی سەرۆککۆمار جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دیاریکردنی وەزیرانی کورد لە حکوومەتی عێراق، پەیوەست نییە بە فوئاد مەعسوم، بەڵکو پەیوەستە بە سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان و ئەرکی ئەوانە.

دوای گوشاری شەقامی عێراق و بە پشتگیریی مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نیازی ”چاکسازی“ کردنە لە حکوومەتەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش، هەندێک وەزیر لەسەرکار لادەدرێن و کەسانی دیکەی ”تەکنۆکرات“ جێیان دەگرنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com