نوچە-فارس
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی برۆکسلی کردووە ویڕای دەربڕینی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری لە بەلجیکا، دەڵێت، هیچ دەوڵەتێکی جیهان پشتگیریی داعش ناکات.
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ئەمڕۆ هەینی بۆ هاوخەمی لە گەڵ گەلی بەلجیکا، سەردانی ئەم وڵاتەی کرد. لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ چارلز میخل، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، ویڕای دەرىرینی هەستی هاودەردی و هاوخەمی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە گوتی: ئامادەی پشتیوانی و هاوکاری کردنی بەلجیکاین لە رووی ئەمنی و هەواڵگریەوە.
کیری گوتیشی: بەلجیکا لە دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی ١١ی سێبتەمبەر پشتگیری ئێمەی کرد و رایگەیاند کە ئێمە هەموومان ئەمریکین، ئێستاش ئێمە دەڵێین هەموومان بەلجیکین.