جۆن کێری:لە هەوڵداین بەشار ئەسەد بڕیارێکی دروست بدات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەر لە بەیانی رۆژی پێنج شەممە بۆگفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی سوریا و ئۆکراینیا، سەردانی مۆسکۆی کردووە، دوای دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی روسیا، باس لە خێرابوونەوەی هەوڵەکان دەکات بۆ دۆزینەوە چآرەسەرێکی سیاسی بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سوریا.

بە گوێرەی رۆیتەرز،جۆن کێری دوای دیداری چوارکاتژمێری خۆی لە گەڵ ڤێلادیمیر پوتین، کە لە کۆشکی کرملین رێکخرابوو،گوتویەتی: هەوڵەکان بە ئاراستەی هاندانی بەشار ئەسەدە بۆ مامەڵەی تەواو لە میانەی گفتوگۆکان و چۆنیەتی قۆناغی ئینتقالی سیاسی لەم وڵاتە.

جۆن کێری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە:روسیا خۆی سەرپشکە لەوەی کە بە چ شێوەیەک بەشار ئەسەد بە قەناعەت بگەیێنێ تا لەم بارەوە بڕیارێکی دروست بدات.

کێری دڵنیایی دەردەبڕێ، کە روسیا لەم بارەوە هاوکاری تەواوی ئەمریکا دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com