نوچە-شفقنا
بەشی عەرەبیی ئاژانسی هەواڵنێری ئانادۆڵی تورکیا، لە زاری بەرپرسانی ئەمنی ئامەدەوە رایگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو لە ناوچەی سور، کە دەکەوێتە ناوەندی پارێزگای ئامەدەوە سێ سەربازی تورکیا کوژران و ٢٢ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە بنکەی سەربازی مەڕمەڕە، لە ناوچەی سور روویداوە و تیایدا چەکدارانی نزیک لە پەکەکە وەک ئەنجامدەرانی رووداوەکە ناسێندراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە لە نزیکی شار ئامەد یەک کوژراو و ٩ بریندار راگەیێندرابوو.