وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: لە دواساتەکان هێرشێکی تیرۆریستیمان پوچەڵکردەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دەڵێت، هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە پیاوێکی گومانلێکراویان کە پلانی ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی بووە لە دواساتەکان دەستبەسەردەکەن. رێکخراوی دژە تیرۆری فەرەنسا، رۆژی پێنج شەممە پەلاماری ناوچەیەکی داوە لە دەوروبەری پاریس.

وتەکانی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، دوای ئەوە هاتووە کە هێرشە خۆکوژی و تەقینەوەکانی برۆکسل زیاتر لە ٣٠ کوژراو  وسەدان برینداری لێ کەوتۆتەوە.

بێرنار کازنۆ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بە میدیاکانی راگەیاندووە، لە ئیستادا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانە و هێرشەکانی پێشووی سەر پاریس و برۆکسل لە ئارادا نییە. هەروەها کەسی دەست بەسەرکراو خەڵکی فەرەنسایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com