نوچەنێت
دووبرا خۆكوژه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی بڕۆكسل، پێشتر پلانیان داڕشتبوو هێرش بكه‌نه‌سه‌ر وێستگه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌لجیكا.
ئیبراهیم و خالید به‌كراوی، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له دوو هێرشی خۆكوژی تیرۆریستی‌دا له فڕۆكه‌خانه‌ی بڕۆكسڵ و میترۆی ماڵبیك خۆیان ته‌قانده‌وه، پێشتر له‌ڕێگای دانانی كامێرایه‌كی چاودێری نهێنی له‌ناو دره‌خته‌كانی به‌رده‌م ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی وێستگه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌لجیكا، سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه كردووه، پلانیان هه‌بووه بیڕفێنن تا یارمه‌تیان بدات وێستگه‌كه بته‌قێننه‌وه.
سایتی ئیندیپێندنت
له‌زاری لێكۆڵه‌رێكی به‌لجیكیه‌وه بڵاویكردووەته‌وه، له مانگی كانوونی
یه‌كه‌می ڕابردوودا و له‌دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ساڵی پار بۆسه‌ر شاری پاریس، پۆلیسی به‌لجیكا له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر شوققه‌یه‌كی شاری بڕۆكسل ده‌ستیگرتووه، به‌سه‌ر (10) كاتژمێر له تۆماری ڤیدیۆیی چوونه‌ده‌ره‌وه و چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه و دوای دۆزینه‌وه‌ی تۆماره‌كه‌ش هێزی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی و به‌لجیكی، نێردراون بۆ پاراستنی وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران تائێستاش ته‌واو له گرنگی تۆماره‌كه تێنه‌گه‌یشتوون.
لێكۆڵه‌ره‌كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی نه‌یویستووه ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌لجیكا، ئاشكرابكات.
له هێرشه خۆكوژییه‌كانی برۆكسلدا لانیكه‌م 31 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كان ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد، هێرشه‌كان وه‌كو تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كه له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی به‌لجیكا له گورزه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی داعشە له عیراق و سوریا.