نوچە-باشگاه خبرنگاران
داعش فیلمی کردەوە تیرۆریستیەکەی برۆکسل بڵا ودەکاتەوە و، هاوکات هەڕەشە لە دۆناڵد ترامپ، پاڵوێوراوی پۆستی سەۆکایەتی ئەمریکا دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی میرۆر، لەم گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە بڵاوبۆتەوە دۆناڵد ترامپ، لە بڵێسەی ئاگردا هاوار دەکات، ئەم نمایشە ئەو پەڕی وەحشەت و دڕندەییە.
دەستپێکی فیلمەکە بە پەیامی عەرەبیە و وێنەی ترامپ پیشان دەدرێت، کە کەوتۆتە ناو بڵێسەی ئاگرەوە.
داعش بە میکس کردنی دەنگی ترامپ، لە سەر وێنەی رووداوە تیرۆریستیەکەی برۆکسل، دیسانەوە هەڕەشە لە رۆژئاوا دەکات.
ترامپ لە بەشێک لە فیلمەکەدا دەڵێت: برۆکسل یەکێک لە گەورەترین شارەکانی جیهانە. شارێکی هەرە جوانە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا و لەو پەڕی ئەمن و ئاسایشدایە.
ئەم قسانەی ترامپ لە سەر وێنەی کوشتاری خەڵکی برۆکسل، میک کراوە. هاوکات هەڕەشەیە بۆ سەر ترامپ، کە لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بێ رێزی بە موسوڵمانان کردووە.