لە سەر تەقینەوەکانی بەلجیکا شەش گومانلێکراو دەستگیرکران

0

نوچەنێت

نوێنەری گشتی فیدراڵی لە بەلجیکا ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە شەش کەسیان دەستگیرکردووە و گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەستیان هەبووبێت لە تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردووی برۆکسلی پایتەخت و بەو هۆیەوە 31 کوژراو و نزیکەی 300 برینداری لێکەوتەوە.

ئیریک ڤان دەرسێت نوێنەری گشتی فیدراڵی، رایگەیاند: شەش کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوە خۆکوژییەکانی بەلجیکا دەسگیرکردووە، سێ لەو کەسانە لەبەردەم دەرگای بینای ئەنجومەنی گشتیدا دەستگیرکراون لە نێو سەنتەری برۆکسل، کەسی چوارەمیش لەناوچەی جیت، لە نزیک پایتەخت و دوو کەسەکەی تریش لە چواردەوری برۆکسل دەستگیرکراون.

جان جامبۆن وەزیری ناوخۆی بەلجیکا، بۆ یەکێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێت: دەستەیەک پێکهاتووە و شیکردنەوەکانی ئەو ترسە دەکات کە لەسەر ئەو وڵاتە هەیە، ئاستی توندوتیژی ئەو تیرۆرستانە دیاریدەکات کە روو لە وڵاتەکەمان دەکەن و هەر بۆیە بڕیارمانداوە، ئەو ئاستە زۆر لەوە زیاتر کەمبکەینەوە لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە فڕۆکەخانەی برۆکسل و وێستگەی میترۆی ئەو وڵاتەدا دوو تەقینەوەی خۆکوژی لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ەوە ئەنجامدراو بەهۆیەوە 31 کەس کوژران و نزیکەی 300 کەسیش برینداربوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com