نوچەنێت
واشنتۆن ناوی چه‌ند كه‌س و كۆمپانیاییه‌كی ئێرانی خسته لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه كه پشتیوانی له پڕۆگرامی چه‌كی بالیستی ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌و كۆمپانیای ئێرانی خسته لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه، له‌بەر ئه‌وه‌ی پشتیوانیان له به‌رنامه‌ی چه‌كسازی بالیستی ئێران كردووه، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ش كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ” ماهان ئەێر “ه.
هاوكات ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌مریكا، ناوی دوو كۆمپانیا كه له ئێران كارده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان هه‌یه به پڕۆگرامی بالیستی ئێرانه‌وه، خسته هه‌مان لیسته‌وه و هه‌ر سه‌رمایه‌یه‌كیان هه‌بێت بلۆكی ده‌كات، هه‌ر وه‌ك ناوی دوو كه‌سیش ده‌خرێته هه‌مان لیسته‌وه، جگه له‌دوو كۆمپانیای دیکە كه له بریتانیا كارده‌كه‌ن و دوو كۆمپانیای تریش كه له ئیمارات كارده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه‌ی باسكراون، پشتیوانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی “ماهان ئەێر”یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئابڵوقه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ئاده‌م سزوبین كه جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكایه، بۆ كاروباری تیرۆریزم و هه‌واڵگری دارایی، دەڵێت: سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه‌دا، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه هێشتا ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر دژایه‌تی پڕۆگرامی بالیستی ئێران و پشتیوانیكردنی ئه‌و وڵاته له تیرۆریزم” به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیکی و پاڵپشتی له تیرۆریزم، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ ناوچه‌كه و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتوویەتی: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌مانه به‌كاریده‌هێنین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پڕۆگرامی مووشه‌كی بالیستیکی و پشتیوانی كردنی له تیرۆریزم، له‌ڕیگه‌ی ئابڵوقه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ئێران دوو رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك مووشه‌كی بالیستیکی تاقیكرده‌وه، كه مه‌وداكانیان ده‌گاته ئیسرائیل و له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كان درووشمی دژ به ئیسرائیل نووسرابوون، كه ناڕه‌زایی ئیسرائیل و ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی تریشی لێكه‌وته‌وه.