نوچە.نێت
هێرشەکانی پایتەختی بەلجیکای بورکسل، لەلایەن هونەرمەندی گۆرانی بێژ “ئەدیل” لەیاد نەکراوە ،هەر بۆیە لە ئێوارەی ٢٢ ی مانگی مارس لە لەندەن ئاهەنگێکی بۆ قوربانیانی هێرشەکانی بروکسل گێرا، بەشێوەیەک لەگەڵ جەماوەر هاتە ئاخاوتن وتی ” من لێرەم بۆ دڵدانەوەی نیگەرانیەکانتان، ئەگەر ئێمە هەمومان یەکگرتووبین رێگەیەکی باشترە بۆ ئێمە وەک لە وان”
هەر لەماوەی ئاهەنگەکەدا، ئەدیل گۆرانی”Make You Feel My Love” پێشکەش بە قوربانیانی هێرشەکەی بروکسل کرد و داوای لەجەماوەر کرد کە بەشدار ببن و لەگەڵی بڵێنەوە.
شایەنی باسە زۆرێک لە هونەرمەندان هاوخەم بوون لەگەل کەس وکاری قوربانیانی هێرشەکەی بروکسل،ئەوانیش نمایشکاری بەناوبانگ”ناعومي كامبل Naomi Campbell، ئەستێترەی تەلفزیونی “كيم كردشيان Kim Kardashian “