نوچەنێت_رادیۆ فەردا
وەزیرانی کاروباری ناوخۆ و دادی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دانیشتنێکی بەپەلە لە برۆکسل کۆدەبنەوە تا سەبارەت بە هەڕەشەی توندڕەوەکان و یاسایەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر باس و گفتوگۆ بکەن.
ئەم دانیشتنە دوای ئەوە دێت کە لە برۆکسل، زیاتر لە ٣٠ کەس بە هۆی هێرشە خۆکوژی و تیرۆرستیەکانەوە گیانیان لە دەستداوە.
ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، داوای لە ناتۆ کردووە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بناژۆخوازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوی جددی و زۆرتر بنێت.
بە گوێرەی هەواڵنێری فەڕەنسا، سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپی بەڵێنیانداوە، بە کەڵک وەرگرتن لە هەر ئامرازێک کە پێویست بکات، بەرەوڕووی هەڕەشە و مەترسیەکانی تیرۆریزم ببنەوە و بەرگری لە دیموکراسیەت بکەن.
وەزیرنی داد و ناوخۆی ٢٨ وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، هەروەها سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم باس و گفتوگۆ دەکەن.
لە هەمانکاتدا بەرپرسانی بەلجیکا بە هۆی”بێ توانایی”یان لە پێشگرتن لەو هێرشانەی دوایی لە ژێر گوشاردان. بە لە بەرچاوگرتنی رێژەی دانیشتوانی بەلجیکا، زۆرترین هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە، پەیوەست بوون بە ریزی گروپە توندئاژۆکانەوە.
دانیشتنی برۆکسل لە کاتێکدایە، کە سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی رابردوو رایگەیاند، کە پێشتر یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی برۆکسلی دەستگیر و رادەستی بەلجیکا کردۆتەوە.