نوچە-تەسنیم
سەرۆکی شاندی دەوڵەتی سوریا لە وتووێژەکانی جنێف رایگەیاندووە، ئەم شاندە تا بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە(١٣٧ ئاپریل)ناتوانی بەشداری لە وتووێژەکانی جنێف بکەن.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز، بەشار جەعفەری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری سوریا لە وتووێژەکانی جنێف، لە دیدار لە گەڵ فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتویەتی:شاندەکەی بە دی مستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی راگەیاندووە، تا بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا ناتوانن بەشداری وتووێژەکان بن.
بە پێی بڕیارێکی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ١٣ی ئەپریلی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێ.
جەعفەری هەروەها لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ مۆگرینی، خوازیاری کرانەوەی باڵوێزخانەی وڵاتانی ئەوروپی بووە کە لە ئێستادا لە دیمەشقی پایتەخت داخراون.
مۆگرینی لەم دیدارەدا داوای لە دەوڵەتی سوریا کردووە، کە زۆر بە جددی وبە شێوەی بنیاتنەر بەشداری وتووێژەکانی ئاشتی بن.