نوچە-تەسنیم
نێردەی تایبەیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن دەڵێت، لایەنەکانی یەمەن بۆ وەستاندنی شەڕ لەم وڵاتە رێککەوتوون و ١٠ی ئەپریلیان وەک دەستپێکی ئاگربەست لەم وڵاتە دیاری کردووە.
ئیسمائیل وەلەد شێخ ئەحمەد، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ریازی پایتەختی سعودیە گوتویەتی: ئێمە بۆ چآرەسەرکردنی ئەم قەیرانە هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ. چآرەسەری ئەم قەیرانەش بە پێی پرۆژەی ئەنجومەنی هاوکاری کەندا، ئەنجامی کفتوگۆ نیشتمانیەکان و کشانەوەی ئەنساروڵا و چەککردنی هێزەکانی ئەم گروپە دەبێت.
شێخ ئەحمەد ئەوەشی خستۆتە روو، کە سەبارەت بە پێکهاتنی لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردن و بەدواداچوونی دەستبەسەرکراوەکان لە یەمەن رێککەوتن کراوە.
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت:خولی داهاتووی وتووێژەکانی ئاشتی لە یەمەن لە وڵاتی کوێت بەڕێوەدەچێ وجەخت لەوە دەکاتەوە، کە بڕیارنامەیە ژمارە ٢٢١٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێ لە تەوەرەکانی ئەم خولە لە وتووێژەکان دەبێت.