له گردبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، په‌لاماری گه‌نجێك ده‌درێت
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر له گردبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌نجێك و لێی ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ر زوو گه‌نجه‌كه له ده‌ستیان قوتار بووه و چۆته ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوه‌وه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری شایه‌د حاڵێك، له گردبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر، هێزه ئه‌منییه‌كان له گه‌نجێكییان داوه و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌بندی هه‌ولێری یه‌كگرتوویش گه‌نجه‌كه‌یان قوتار كردووه و بردوویانه‌ته ناو باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی.