نوچه‌نێت_تسنیم
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا وێڕای ئیدانه‌کردنی هێرشه تیرۆریستیه‌کانی به‌لیجیکا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕی دژ به داعش.
بە گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئۆباما له لێدوانێکدا له یاریگای هاروارد ده‌ڵێت: ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌کانی برۆکسێل، ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ده‌بێت هه‌موو جیهان له دژی ئه‌م تیرۆرستانه، یه‌کگرتوو ویه‌کریز بن. ئۆباما گوتوویەتی: هه‌ر روانگه و بۆچوونێکی سیاسی که پاساو بۆ کوشتاری خه‌ڵکی بێ‌تاوان وه‌ک ئه‌وه‌ی له برۆکسێل روویدا بهێنێته‌وه ده‌بێت ئیدانه بکرێت.
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه، وه‌ک هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر، که زیاتر له 60 وڵاتی جیهان تێیدا ئه‌ندامه، له شه‌ڕی دژی داعش بەرده‌وام ده‌بن.
ئۆباما ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: ئه‌وه‌ی که له شوێنه جیاجیاکانی جیهاندا، هێرشی تیرۆرستی به چآوی خۆمان ده‌بینین، خۆی له خۆیدا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. ده‌بێت به ته‌واوی گرنگی ئه‌م دۆخه هه‌ست پێبکه‌ین، چۆن ئامانجی هه‌موو هێرشه تیرۆرستیه‌کان تێکدانی باری ئاسایش و ئه‌منی ژیانی ئاسایی خه‌ڵکانی جیهانه.