نوچه‌نێت_رادیۆ فه‌ردا
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت: به هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر بنکه‌کانی قاعیده له ناوچه کوێستانیه‌کانی باشوری یه‌مه‌ن، ده‌یان چەکداری ئه‌م گروپه گیانیان له ده‌ستداوه.
پیته‌ر کوک، وته‌بێژی پێنتاگۆن له به‌یانێکی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه: زیاتر له 70 چەکداری سه‌ر به قاعیده جێگیر له که‌مپێکی مه‌شق و راهێنان کوژراون. به وته‌ی کوک تا ئێستا به شێوه‌ی ورد و ده‌قیق، ئاماری کوژراوه‌کان روون نییه، به‌ڵام به پێی به‌راوردی سه‌ره‌تایی ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی سه‌ر به قاعیده کوژراون.
هێرشی ئاسمانیی له ناوچه‌ی حه‌جه‌ر له نزیک ناوه‌ندی پارێزگای باکوری حه‌زه‌رموت روویداوه.
پێنتاگۆن ده‌ڵێت: هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌مان بۆ سه‌ر قاعیده، ئاماژه‌یه‌که بۆ لاوازی توانای هێزی قاعیده له یه‌مه‌ن. وته‌بێژی پێنتاگۆن پابه‌ندی ئه‌مریکا بۆ له ناوبردنی قاعیده دووباره ده‌کاته‌وه و، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هیچ مه‌جالێک بۆ قاعیده ناهێڵینه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا، تا ئێستا روون نییه، که ئایا له‌م هێرشه‌دا خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کراونه‌ته ئامانج یان نه، به‌ڵام به گوێره‌ی شایه‌تحاڵەکان، ده‌یان که‌س کوژراو و بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی شاکه‌ر موکه‌لا کراون.
موکه‌لا ناوچه‌یه‌کی یه‌مه‌نه که گروپی ئه‌نساری شه‌ریعه تیایدا باڵاده‌ستن. ئه‌م گروپه یه‌کێک له لقه‌کانی قاعیده، له شێوه دورگه‌ی عه‌ره‌بستان هه‌ژمار ده‌کرێت و خوازیاری پێکهێنانی ئیماره‌تی ئیسلامییه له یه‌مه‌ن.