نوچه‌نێت_رادیۆ فه‌ردا
له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه و دوابه‌دوای هێرشی تیرۆریستی و خوێناوییه‌که‌ی سه‌ر فڕۆکه‌خانه و میترۆی برۆکسڵ، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتیی له به‌لجیکا راگه‌یێنرا.
بڕیار وایه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌٢٣-٣-٢٠١٦، به کاتی ئه‌وروپای ناوه‌ندیی، یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له قوربانیانی ئه‌م هێرشانه رابگه‌یێندرێت.
دوابه‌دوای هێرشه تیرۆریستیه‌کانی به‌لجیکا، له‌م وڵاته باری نائاسایی راگه‌یێنراوه.