نوچه‌نێت_رادیۆ فه‌ردا
پاڵێوراوی کۆماریخوازه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین لۆبی لایه‌نگری ئیسرائیل له ئه‌مریگا ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری به‌ده‌سەڵات گه‌یشتن و چوونی بۆ کۆشکی سپی ئه‌ولەو‌یەتی یه‌که‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بێت له گه‌ڵ ئێران.
دۆناڵد ترامپ، رۆژی دووشه‌ممه ٢١-٣-٢٠١٦، رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانی به “کاره‌ساتبار” وه‌سفکردووه و گوتویه‌تی: من شاره‌زاییه‌کی ته‌واوم هه‌یه و ده‌زانم رێککه‌وتن چۆناوچۆن ئاماده ده‌کرێت. با دڵنیاتان بکه‌مه‌وه ئه‌م رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه کاره‌ساتباره، به تایبه‌تی بۆ ئه‌مریکا و ئیسرائیل و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ترامپ ده‌شڵێت: له ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌که‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م رێککه‌وتنه ده‌بێت.
دۆناڵد ترامپ، هه‌روه‌ها هێرشی کردۆته سه‌ر ئۆبامای سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا و له کۆبونه‌وه‌ی ئایپه‌ک گوتویه‌تی: سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا و هه‌ڵسوکه‌وتی له دوایین ساڵه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی خۆی ره‌نگه ناخۆشترین رووداو بێت بۆ ئیسرائیل.
به گوێره‌ی ئاسۆشیتێد پرێس، دۆناڵد ترامپ له وتاره‌که‌ی خۆیدا ئێرانی وه‌ک گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزم له ئاستی جیهاندا وه‌سفکردووه.